بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، عەبدولمالک ئەلحەوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهید وتی: لە ساڵوەگەڕی شەهیددا، ئیرادەیەکی پتەومان بۆ درێژەدان بە ڕێگای ئەوان هەیە و شەهیدان و گیانبازییەکانیان لە بیر ناکەین و لەوانەوە فێری وانە دەبین.
ئەو زیادی کرد: شەهید بوون لە ڕێگای ئارمانجی عەداڵەت و بەرانبەری، سەرکەوتنێکی گەورەیە و بۆ ڕزگار بوون لە داگیرکەران دەبێ ئامادەیی تەواومان بۆ گیانبازی هەبێت.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساڕوڵای یەمەن داکۆکی کرد: دۆخی ئومەتی ئیسلامی و میلەتی یەمەن پێویستیان بە بەرزڕاگرتنی ڕۆژی شەهیدە و مەبەستی پیلانەکانی دوژمن دەست درێژی بۆ سەر توانای مرۆیی و دەفرایەتییە مادی و جوگرافیاییەکانی ئەوانە.
ئەلحەوسی ڕاشیگەیاند: گەر ئومەتی ئیسلامی لە گەڵ ئەوانە ڕووبەڕوو نەبێتەوە، هەموو شتی خۆی دەبەزنێت چونکوو دوژمن بەدوای هەڵوەشانەوە و دەست درێژی بۆ سەر موسوڵمانانە.
ناوبراو باسی مەبەستەکانی ئەمریکا و ئیسراییلی کرد و وتیشی: بە بوێرییەوە و بە ئامادەیی تەواو لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ... ڕووبەڕووی دوژمن دەبینەوە.
ئەو باسی سەرکەوتنەکانی فەلەستین و لوبنانی کرد و وتی: ئەوان بەهۆی خۆڕاگریانەوە توانیان سەرکەون و شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش خۆی ئەزموونێکە بۆ سەرکەوتن و هەروەها سووریا و عێراق و بەحرەینیش هەموو نموونەگەلی سەرکەوتووی خۆڕاگرین.
ئەلحەوسی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن بەدوار ڕەخنە کردنە ناو ئومەتی ئیسلامییە وتی: جیایی و نیفاق لە ڕژیمەکانی سعوودی و سوودان و ئیمارات ئاکامی ئەو ڕەخنەیە.
بۆچوونی ئێوە