AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٤ ١٠:١٦

لە ساڵیادی شەهادەتی سەردار سولەیمانی؛

خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا /بڕیاری ئەمنیی سەرۆک وەزیران

خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا /بڕیاری ئەمنیی سەرۆک وەزیران

ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی ملیۆنى لە بەغدای پایتەختدا بەڕێوە چوو بۆ ساڵیادی شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەمەبەستى ئیدانە کردن و هەروەها یادکردنەوەى ساڵیادی شەهید کرانی سەردار قاسم سولەیمانی سەرۆکی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای ئێران و ئەبوو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى گشتى حەشدى شەعبى خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەغدا ئەنجام درا.

وەک چالاکانى ئەو خۆپیشاندانە بڵاویانکردوەتەوە خۆپیشاندانەکە لە شوێنی تیرۆری سەردار قاسم سلێمانى و ئەبو مەهدی موهەندیس دەبێت لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا.

بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانى عێراق هەردوو وەزارەتى ناوخۆو وەزارەتى بەرگری و دژە تیرۆری راسپاردوە کە رێوشوێنى توند بگرنە بەر بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران و هەروەها رێگریکردن لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو.

رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی  ساڵى رابردوو لە هێرشێکدا فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا هەریەک لە سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەکى دیکە لە یاوەرەکانیان لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرانە ئامانج و تیرۆر کران.

News ID 35432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha