سەردار سولەیمانی پیلانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێی هەڵوەشاندەوە

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی بەرخۆدانی لوبنان بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی سەردار سولەیمانی لە بەرخۆدانی فەلەستین، وتی ناوبراو ڕێگری کرد لە بەدی هاتنی پیلانەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-فاتمە ساڵحی: سەرەڕای ئەوەی کە زۆرینەی ڕای گشتی لە ناوچەکە و جیهان سەردار سولەیمانی وەکوو ئاڵاهەڵگری شەڕ دژی داعش و لەناوبردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە عێراق چاولێدەکەن، بەڵام نابێت هەوڵە گیان فیدایانەکانی ناوبراو لە پاڵپشتی لە گرووپەکانی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدانی لوبنان و بە گشتی بەرەی بەرخۆدان لە ڕۆژاوای ئاسیا لەبیر بکەین.

سەردار سولەیمانی بە چوون بەرەو ئەو ڕێگایە، توانی ڕێگری بکات لە بەڕێوە چوونی پڕۆژەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق و بەدی هاتنی ئامانجەکانی واشنتۆن لە دروست کردنی ئاژاوە لە ئەو وڵاتانە. ناوبراو هەروەها لە شەڕ 33 ڕۆژە کە ئیسرائیل دژی بەرخۆدانی لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە ڕێکی خست ڕۆڵی گرینگی گێڕا. ئەوپەڕی هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی، پووچەڵ کردنەوەی زۆربەی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەتایبەتی لە گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ بوو.

شێخ ماهیر حەموود، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی بەرخۆدانی لوبنان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: یەکەم ئەبێ ئاماژە بکەینە سەر کەسایەتی سەردار سولەیمانی و ڕۆڵی ناوبراو. ڕۆڵی بنەرەتی ناوبراو، چوون لە ڕێگای قودس و ئازاد کردنی لە ڕێگای فەرماندەیی هێزی قودسەوە بوو. سەردار سولەیمانی لە هێزەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین و هەر جێگایەکی دیکە کە بتوانێت لە درێژەی بەهێز کردنەوەی بەرخۆدانی فەلەستینییەکان کاریگەر بێت پاڵپشتی دەکرد.

ئەمریکا بەدوای بەلاڕێ بردنی پرسی فەلەستین بوو

ئەمریکا دامەزرێنەری داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیە کە هەوڵی دا لە ئەو ڕێگایەوە، هێزەکانی بەرخۆدان بە شەڕی ناوخۆیی خەریک بکات و بیری ئەوان لە ڕێگای فەلەستین و قودس بەلاڕێ ببات. من پێم وایە کە زایۆنییەکان زیاتر لە ئێمە گرینگایەتی و پێگەی سەردار سولەیمانیان لە ئەو ڕێگایە دەزانی. بەرپرسانی ئێران بڕوایان بە ئەو خاڵە هەیە کە قودس و فەلەستین پرسی یەکەم و گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە و ئەو بابەتە لە کاتی نیهزەتی ئیمام خومەینی و ئامادە بوونیان لە نەجەف دەرکەوت.

ماهیر حەموود سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ دروست کردنی ئاژاوە لە ناوچەکە وتی: هەر لە ئەوێوە تێگەییشتین کە بۆچی سەردار سولەیمانی لەگەڵ داعش شەڕی دەکرد لەبەر ئەوەی کە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە جودا لە پرسی فەلەستین نین. ئەمریکا دامەزرێنەری ئەو گرووپە تیرۆریستیانەیە کە هەوڵی دا لە ئەو ڕێگایەوە، هێزەکانی بەرخۆدان بە گژ یەکدا بدات و بیری ئەوان لە رێگای فەلەستی بەلاڕێ ببات.

ناوبراو درێژەی دا: ئامانجی دووهەمی ئەمریکا لە پێکهێنانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، دروست کردنی ئاژاوە لە وڵاتانی موسڵمان بوو بەڵام ئەو پیلان ڕشتنە سەرکەوتوو نەبوو و نەیتوانی کەسانی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل بهێنێتە سەر دەسەڵات. پێکدادانەکان لە عێراق و سووریابێ گومان بەشێک لە ئەو پیلانگەلە دژی ناوچەکە و بە ئامانجی لەناو بردنی بەرخۆدان دەهاتە ئەژمار؛ بەتایبەتی ئەوەی کە سووریا یەکێک لە پاڵپشتە سەرەکییەکانی بەرخۆدان دێتە ئەژمار.

کەواتە دوتوانین بڵێین کە شەڕ لەگەڵ داعش لە ڕێگای پاڵپشتی لە ئامانجی فەلەستین و ئازاد کردنی ئەو خاکە پیرۆزە ئەنجام درا و نابێت شەڕی سەردار سولەیمانی دژی داعش جودا لە ڕێگای فەلەستین بزانین.

تایبەتمەندییەکانی شەهید سولەیمانی

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی بەرخۆدانی لوبنان سەبارەت بە تایبەتمەندییە ئەخلاقییەکانی سەردار سولەیمانی وتی: بێ گومان، شەهید سولەیمانی خاوەن ئەخلاقی باش بوو چونکوو قوتابیی مەکتەبی ئیسلام بوو و لەگەڵ شۆڕش گەورە بوو. ناوبراو لە بەرەکانی بەڕەڤانی پیرۆز ئامادە بوو و لە سەربازێکەوە بووە فەرماندەیەک. بە پێی ناسینێک کە ئێمە ناوبراو هەمانە، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە سەردار سولەیمانی زۆر کەسایەتییەکی ڕۆح سووک بوو.

ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە شەڕی 33 ڕۆژە

لە ڕەوتی کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شەرمەلشەیخ لە ساڵی 1996، باس لە پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێی بێ تیرۆریزم هاتە ئاراوە؛ ئاڵبەت مەبەستی ئەوان لە تیرۆریزم، بەرخۆدان بوو! بەڵام سەرکەوتنەکانی بەرخۆدان لە ساڵانی جیاواز بووە هۆی شکستی پڕۆژەکانی ئەوان. ناوبراو سەبارەت بە ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە شەڕی 33 ڕۆژەی لوبنان وتی: بێ گومان ئەو ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی لە ئەو شەرە هەبوو. سەردار سولەیمانی پەیامی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵای گەیاندە دەستی ئەو.

لە ئەو پەیامەدا ڕێبەری ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئێوە سەردەکەون و دوای ئەو سەرکەوتنە، بەرخۆدان دەبێتە کێشێکی گرینگی ناوچەکە و هێزی ئەو ڕێکخراوە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە، هەر ئەوەش رووی دا.

News Code 35376

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =