بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی، بەرپرسی لێژنەی مافی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند: هاوپەیوەند بە دۆسیەی شەهید قاسم سولەیمانی 48 تاوانابر ناسراونەتەوە و هەوڵەکان بۆ شوێنگیری کردنیان لە ئارادایە.
ناوبراو وتیشی: داوا لە ئەو وڵاتانە کە بە هەر شێوەیەک دەستیان هەبووە لە ئەو جەنایەتە، کراوە کە بەڵگەکان بنێنە بەردەست دەسەڵاتی دادی ئێران.
بەرپرسی لێژنەی مافی مرۆڤی دەسەڵاتی داد وتی: دوایین وڵات ئەڵمانیا بوو؛ هەواڵگەلێک گەییشتە دەستی ئێمە کە بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان(ڕامشتاین) لە ئەڵمانیا لە گۆڕینەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی نێوان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کە لە جەنایەتی تیرۆری شەهید سولەیمانی دەستیان هەبووە، ڕۆڵی بووە.
Your Comment