پرسی هەبوونی ئێران و ئەمریکا لە عێراق؛ لە بەشدارییەوە تا دەستێوەردان

لێکدانەوەی پرسی هەبوونی ئێران و ئەمریکا لە بواری سیاسی و مەیدانی عێراق نیشانی دەدات کە سەرەڕای ڕۆڵگێڕانی کاریگەری تاران لە ئەو وڵاتە، واشنتۆن زیاتر لە دەستێوەردان، بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتی خۆی لە بەغدا هەوڵی داوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی -ڕامین حسێن ئابادیان: هەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بەتایبەتی لە کاتی سەرهەڵدانی داعشەوە لە ئەو وڵاتە، بەردەوام لەلایەن هەندێک لایەنی دەرەکی وەکوو بیانوویەک بۆ تۆمەتبار کردنی تاران بە دەستێوەردان لە ئەو ولاتە، هاتووەتە ئاراوە؛ ئەو لایەنانە کە هەوڵ دەدەن هەبوونی ئێران وەکوو دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق نیشان بدەن.

سەرەتا ئەبێ بڵێین تەواو سروشتییە کە ئێران بە پێی بابەتی دراوسێیەتی و دۆستایەتی بەردەوام پەیجۆی گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی وڵاتانی دراوسێێ خۆی بووە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە هەر جۆرە ئاڵۆزی و بشیویەک لە ئەو وڵاتانە، لەسەر ئاسایشی تاران کاریگەری دادەنێت.

ئێران بە پێی بنەمای دۆستایەتی و هەروەها هەبوونی هاوبەشیی فەرهەنگی، ئایینی و مێژوویی، نیسبەت بە گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتییەکانی وڵاتانی دراوسێی خۆی هەستیارە؛ جودا لە ئەوەی کە باس کرا، کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی خۆی لەوانە سووریا و عێراق هاوبەشیی زۆری لە بوارە جیاوازەکانەوە هەیە وەکوو ئایین، فەرهەنگ، مێژوو و ... . کەواتە هەبوونی ئەو هاوبەشییانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نیسبەت بە گۆڕانکاریی وڵاتانی دراوسێی خۆی هەستیار بێت؛ هەر ئەو جۆرە کە دراوسییەکانیش هەر ئەو چاوەڕوانیەیان کە تاران هەیە.

خاڵێکی دیکە ئەبێ ئاماژەی پێ بدرێت، ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی سەربەخۆ و تاک لایەنە نەچووتە وڵاتانی دراوسێی خۆی بەڵکوو لەسەر داوای فەرمی بەرپرسانی ئەو وڵاتەیە.

بۆ نموونە بەرپرسانی سووریا و عێراق خۆیان چەندین جار لە بۆنە جیاوازەکان ڕایانگەیاندووە کە بە شێوەی فەرمی داوایان لە ئێران کردووە کە لە بەغدا و دیمەشق ئامادە بێت و یارمەتیدەیان بێت بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم.

بەڵام لە بەرانبەردا ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق سەرەڕای پەسەند کرانی دەرکردنیان لە عێراق، ئامادە بوونێکی بە تەواوەتی نایاساییە.

ئێران لە هەموو بوارەکان کاریگەر بووە لە وڵاتانی ناوچەکە

ئەبێ ئاماژە بکرێتە سەر ئەو بابەتەش کە کاریگەری هەبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە لەوانە سووریا و عێراق تەنیا لە بواری ئاسیش، سەبازی و مەیدانی نییە بەڵکوو لە بوارەکانی دیکەش بە ڕاشکاوانە دەبینرێت. بۆ نموونە، یەکێک لە کاریگەرییەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە کاریگەری لەسەر پرسی گفتوگۆ بووە کە ئەمڕۆکە لە سووریا، عێراق، یەمەن، فەلەستین و لوبنان و هتد دەبینرێت.

 کاتێک کە لایەنە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا، عەرەبستانی سعوودی و مێدیاکانی سەر بە ئەوان باس لە سەر هەبوونی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە وەکوو دەستێوەردان دەکەن، ئەو پرسیارە بۆ ڕای گشتی دێتە ئاراوە کە چلۆن هەوڵەکانی وڵاتێک بە ئاوەها تایبەتمەندیەکەوە، دەستێوەردان دێتە ئەژمار؟ لە ڕاستیدا، ئەمریکییەکان و سعوودییەکان بە ئامانجی ترساندن لە ئێران خۆیان ڕێکخستووە تا لە ئامادە بوونی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە وەکوو دەستێوەردان ناو ببەن.

شەپۆلی ترساندن لە ئێران لەلایەن واشنتۆن و ڕیازەوە تا جێگایەک چووەتە پێشەوە کە تەنانەت ئەو ڕووداوانە کە لە چەند ساڵ و مانگی ڕابردوو ڕوویان داوە و هیچ پێوەندیەکی بە ئێرانەوە نەبووە، داوەتە پاڵ ئێرانەوە. ناڕەزایەتییەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 لە عێراق لە کاردانەوە بە دۆخی ئابووری لەو ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو بەڵام میدیا پاگەندەییەکانی ئەمریکا و عەرەبستان وێڕای بەلاڕێ بردنی ڕێگای ئەو ناڕەزایەتیانە، وەکوو ناڕەزایەتی بە هەبوونی ئێران لە عێراق نیشانیان دا.

لەلایەکی ترەوە، هاوپەیمانانی ئەمریکا و عەرەبستان بەتایبەتی ئیماراتیش لە ئەو یارییە ڕۆڵیان گێڕا، ئیماراتییەکان پارەیان دەداتە کەسانێک کە کونسوڵخانەکانی ئێران لە عێراق ئاگر تێبەر بدەن تا ئەو جۆرە نیشانی بدەن کە خەڵکی عێراق ناڕازین لە هەبوونی ئێران لە ئەو وڵاتە. هەموو ئەو هەوڵە دوژمنکارانە دژی تاران لە عێراق لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێن کە بە پێی دانپێدانانی بەرپرسانیفەرمی پێشوو و ئێستای عێراق، ئێران یەکەم وڵاتێک بوو کە دوای هێرشی داعش پاڵپشتی لە ئە وڵاتەوە کرد.

لە بەرانبەردا، هەبوونی ئەمریکا لە عێراق نەک بەردەوام ئاوێتەی دەستێوەردان بووە بەڵکوو واشنتۆن لە درێژایی ماوەی ڕابردوودا هەموو هەوڵەکانی خۆیی بۆ پەرەپێدان و دزەی زیاتر لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق بەکارهێناوە. ئەمریکییەکان تا ئێستا جەنایەتی زۆریان لە عێراق ئەنجام داوە کە ئەشكەنجە و کوشتنی عێراقییەکان لە زیندانی ئەبوو غورەیب تەنیا بەشێک لە ئەو جەنایەتانە دێتە ئەژمار.

هەوڵەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2003 وە تا ئێستا دەریدەخات کە واشنتۆن سەرتر لە دەستێوەردان بەدوای دزەی خۆی لە عێراقە، لەلایەکی ترەوە، ڕای گشتی عێراق هێشتا جەنایەتی هێزەکانی کۆمپانیای ئەمنیەتی –تایبەتی ئەمریکی " بێلک واتر" دژی خەڵکی سڤیلی عێراقی لە ساڵی 2007  لەبیر نەکردووە؛ ئەو هێزانەی کە 14 هاووڵاتی عێراقیان لە مەیدانی نسوور کوشت. ماوەیەک لەمەوپێش دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سزای لێبوردنی چوار هێزی ئەو کۆمپانایە کە لە جەنایەتی نسوور بەشداریان کرد، دەرکرد.

سەرەڕای هەموو ئەو بابەتانە کلە هێنرانە ئاراوە، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوەندێکی دیپلۆماتیکەوە بووەتە بنکەیەکی سەربازی و کەسایەتییە عێراقییەکان پێیان وایە کە هەموو هەوڵە سیخوڕی و ئەمنییەتییەکانی واشنتۆن دژی عێراق و گرووپی بەرخۆدانی حەشدی شەعبی هەر لە ناو باڵوێزخانەکەوە ئەنجام دەدرێن؛ باڵوێزخانەیەک کە ئێستاکە پێچراوترین و نائاسایی ترین هەوڵە ئەمنییەتییەکان بەخۆیەوە دەبینێت.

بە پێی هەموو ئەو شتانە کە باس کرا، بەراوردی جۆر و چییەتی هەبوونی ئێران لە ئیران و هەروەها ئەمریکا لە عێراق بە باشی نیشان لە ئەوەیە کە تاران بۆ پێکهاتنی عێراقێکی بەهێز، کاریگەر هەنگاو هەڵدەگرێت بە شێوەیەک کە بەغدا بتوانێت ڕۆڵی ستراتیژی خۆی لە ناوچەکە بگێڕیت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکییەکان بە هەوڵی جەنایەتکارانەیەک کە لە دێژایی نزیک بە بیست ساڵی دوایی لە عێراق ئەنجامیان داوە وێرای پێکهێنانی تیرۆریزم لە ئەو وڵاتە، ئێستاش سەرتر لە دەستێوەردان بەدوای پەرەپێدان بە هەبوون و دزەی خۆی لە عێراقە.

News Code 35367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =