بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند عەلی بەرپرسی بەشی مێدیایی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا بریتی لە کورد و عەرەب و مەسێحییەکانی سووریا، بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە هێرشی تیرۆریستەکانی سەر بە وترکیا هەر لە کاتی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتییەوە درێژەی هەبووە بەڵام لە یەک مانگی ڕابردوو هێرشەکانی چڕتر بووەتەوە.
لە بەرانبەریشدا بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە پێکدادانەکان لە عەین عیسا بەس لە سنووری ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای تورکیایە. ئەو سەرچاوە پاگەندەی کردووە کە ئەوە هێزە کوردییەکانی بوون کە لە جادەی ئێم 4 هیرشیان کردە سەر هێزەکانی تورکیا و تورکیاش بەس وەڵامی ئەوانی داوەتەوە و نابێت ئەوە بە درێژەی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی بزانرێت.
نووسینگەی مافی مرۆڤی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە نزیک بە 10000 کەس کە زۆربەیان خەڵکی عەین عیسان ئەو ناوچەیەیان بەجێ هێشتووە و بەرەو دەڤەری ڕەقە هەڵاتوون.
بۆچوونی ئێوە