AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٧ ٢٠:١٠

جێگری سەرۆک کۆمار: شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە

جێگری سەرۆک کۆمار: شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک زانکۆکانی وڵات جختی کرد، جەختی کرد: ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ستراتژیمان ئەوەیە کە ئەگەر شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدڕەزا عارف لە دیداری سێ کاتژمێرەی لەگەڵ سەرۆک زانکۆ هەڵبژاردەکانی ئێران، وتی: زانکۆکان ڕۆڵێکی جەوهەری و بەرزیان هەیە لە پێشکەوتی زانست و تەکنۆلۆژیا و داوا لە زانکۆییەکان دەکەم شێواز و ڕێگەچارەی گونجاو بدەن بۆ چارەسەریی کێشە گرینگە ئابووری، سیاسی، ژێرخانی و گرفتەکانی وڵات.

عارف هەروەها ئاماژەی بە لایەنی نەرم‌ئامێری وەک کاکڵەی شەڕی 12 ڕۆژە کرد و ڕایگەیاند: لە بەڵگەی دوورنوێنی دەوڵەتی 14دا لە پەنای گەشەی پێگەی زانستی و کاریگەری وڵات لە ناوچەدا، جەخت لە تەکنۆلۆژیا نوێیەکان کراوە و ستراتژیی ئێمە لەو بوارەدا، بەهادان و لە یەکەمایەتی‌دانانی تەکنۆلۆژیا نوێیەکان لە لایەن زانکۆ و دەزگای بەڕیوەبەریی وڵاتە.

جێگری سەرۆک کۆمار لە درێژەدا بە ئاماژە بە دۆخی ئاگربڕ لە نێوان ئێران و ڕژیمە دەستدرێژکارەکان، بە ئاماژە بەوەی کە تاران پێداگرە لە چارەسەریی پرسەکان لە ڕێگەی دانوستانەوە، جەختی کرد: ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ستراتژیمان ئەوەیە کە ئەگەر شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی بزۆزیی دوژمنان بە یارمەتیی زانکۆییەکانمانین.

News ID 56450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha