توندبوونەوەی شەڕ و پێکادان لە سووریا دوای 10 مانگ ئارامی

هێزەکانی سوپای سووریا لە درێژایی ڕێگای ستراتیژی M4 جێگیر بوون و لە کۆتاییدا ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کە پێشڕەوی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچە باکوورییەکانی حەڵەب، ڕەقە و حەسەکە ڕابگیردرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: حەڤدەیەمی ڕەزبەری ساڵی 1398 ی هەتاوی هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەنقەرە ئۆپراسیۆنێکیان بە ناوی کانی ئاشتی دژی هێزەکانی ناسراو بە دیمۆکراتیکی سووریا، دەست پێکرد.

هێزەکانی سوپای تورکیا هەفتەیەک دوای دەسپێکی ئەو ئۆپراسیۆنە، توانیان دەیان شارۆچکە و گوند بە ڕووبەری هەزار و 980 کیلۆمەتری چوارگۆش لە باکووری پارێزگای ڕەققە و باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەسەکە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان بوو، دەربهێنێت و داگیریان بکات.

دەوڵەتی تورکیا ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتیی بە گڵۆپی سەوز و ڕەزامەندی ئەمریکییەکان و بە بیانووری ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیی هێزە کوردییەکان ئەنجام دا، بەڵام ڕەوتی گۆڕانکارییەکان بە باشی دەریانخست کە ئەنقەرە بە دوای سەربزێوی لە خاکی دووریا و باج گرتن لە دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتەیە. پێشرەویی خێرای سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە باکووری سووریا، بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی کورد بگەیێنێت ئەو ئەنجامە کە ئەگەر داوای یارمەتی لە دیمەشق و مسکۆ نەکای ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی زیاتری لەدەست دەدات.

هێزە کوردییەکان کە نەیانەویست، شکستی زیاتر ئەزموون بکەن و پێوەندییان لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەققە لەگەڵ باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب نەبچڕێت لە کۆتاییدا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا و ڕووسیا ڕێککەوتنیان کرد تا ڕێگری بکەن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە هێزە کوردییەکان ناوچەگەلیکی بەربڵاویان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب(منبەج، سەرێکانی و ...) باکوور و ناوەندی پارێزگای ڕەققە( تەبەق، دەڤەری شاری عەین عیسا و ...) باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە لەوانە تل تەمر، قامیشلۆ و هەندێک ڕێڕەوی سنووری وەکوو یەعرەبەیان چۆڵ کرد و هێزەکانی سوپای سووریا تێیدا جێگیر بوون.

هێزەکانی سوپای سووریا هەروەها لە درێژایی ڕێگای ستراتیژی  جێگیر بوون و لە کۆتاییدا ئەو ڕێککەوتنە بووە هۆی ئەوەی کە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە ناوچەی باکووری پارێزگاکانی حەڵەب، ڕەققە و حەسەکە ڕابگیردرێت و هیزە کوردییەکان بە یارمەتی دیمەشق لە ئاسایشدا بن.

لە ڕەوتی هێرشی سەربازی بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا، 350 هەزار کەس ئاوارە بوون و تیرۆریستەکان بە گشتی توانیان ڕووبەرێک نزیک بە 2 هەزار و 500  کیلۆمەتری چوارگۆش داگیر بکەن. لە ناوەڕاستەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو ئاگربڕ لە کوردستانی سووریا بەڕێوە چوو و پێکدادانەکانی کۆتاییان پێهات بەڵام دەوڵەتی تورکیا کۆتاییەکانی سەرماوەزی ئەمساڵ و دوای نزیک بە 14 مانگ ئاگربڕەکەی بە هێرشی دووبارە بۆ سەر دەڤەری شاری عەین عیسا لە باکووری پارێزگای ڕەققە پێشێل کرد.

بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان،جووڵەی هێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوو لە دەڤەری شاری عەین عیسا بەرز بووەتەوە و لە کۆتاییدا شەوی هەینی بنکەی هێزە کوردییەکان کرایە ئامانج.

ئامانجی تورکیا لە هێرش بۆ سەر عەین عیسا بچڕانی پێوەندی هێزە کوردییەکانە

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیا لە داگیر کردنی شاری ستراتیژی عەین عیسا، بچڕانی پێوەندی لە نێوان هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا و گوشاری زیاتر لەسەریان و هەروەها داخستنی گەورەڕێی ستراتیژی M4 ە. تیرۆریستەکان بە پشتیوانی یەکینەکانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سەرەتا هێرشیان کردە سەر گوندەکانی سەیدا، جەبەلە و موشرفی بەڵام لەگەڵ کاردانەوەی هێزە کوردییەکان بەرەوڕوو بوونەوە و پێکدادانی توند لە نێوان لایەنەکان هاتە ئاراوە.

بە پێی دوایی هەواڵەکان، تیرۆریستەکان لە ئەو پێکدادانە توانیان هێزە کوردییەکان لە گوندی ستراتیژیکی مەعلەک گەمارۆ بدەن؛ ئەگەر ئەو گوندە گرینگە داگیر بکرێت، شاری عەین عیسا دەکەوێتە مەترسییەوە. لە ڕەوتی پێکدادانەکان لە دەڤەری شاری عەین عیسا دەیان هێزی کوردی و تیرۆریست کوژران و بریندار بوون؛ ئێستاش تیرۆریستەکان لە دەڤەری عەین عیسا لە ئامادەباشی تەواودان تا ئەنقەرە فەرمانی دەسپێکی ئۆپراسیۆن بۆ داگیر کردنی ئەو شارە دەربکات.

بەرپرسانی هێزە کوردییەکان بۆ هەڵاتن لە شکست، دانوستان لەگەڵ دیمەشق و مسکۆیان خستووەتە بەرنامەکانیانەوە و ئەبێ چاوەڕوان بین و ببینین بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکان، شاری عەین عیسا و دەڤەرەکەی چۆڵ دەکەن و دەینێنە ئیختیاری هێزەکانی سوپای سووریاوە یان نا.

News Code 35313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha