AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٣ ١٠:٣٢

پاش چوار ساڵ زیندان کردن؛

داخوازیی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادیی سەلاحەدین دەمیرتاش

داخوازیی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادیی سەلاحەدین دەمیرتاش

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دەستگیری و زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی تورکیای پێشێل کرانی مافی مرۆڤ وەسف کرد و داوای ئازادی دەستبەجێی ناوبراوی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا چوار ساڵ زیندانی کردنی کاتیی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی تورکیا و لە ڕێبەرانی هەدەپەی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ وەسف کرد و داوای ئازادی بەپەلەی ناوبراوی لە ئەنقەرە کرد.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ تاوانبار کردنی دەمیرتاش بە ئەو تاوانگەلە، بەدەستەوە نییە.

ئەو دادگایە هەروەها جەختی کردووە کە تورکیا، سەلاحەدین دەمیرتاشی لە مافی ئازادی بەیان، ئاسایش و دادگایی کردنی خێرا و هەڵبژاردن وەکوو پەرلەمانتار، بێ بەری کردووە.

News ID 35305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha