پێکهاتەی سیاسی هەرێم بە شکستی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشی نەوت لاواز بوو

سیاسەتوانێکی ناسراوی کورد ڕایگەیاند کە شکستی سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشی ڕاستەوخۆی نەوت و هەروەها بەڕێوە بردنی گشت پرسی بووە هۆی لاواز بوونەوەی پێکهاتەی سیاسی هەرێم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عوسمان لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەت یناوەندی عێراق لە بنەڕەتدا بڕوایەکی بە سیستەمی فیدراڵی لە ئەو وڵاتە نییە و سەرەڕای ئەوەی کە فیدراڵی لە دەستووری ئەو وڵاتە نوووسراوە، بەڵام بەغدا بۆ کەم کردنەوەی دەسەڵاتی هەرێم هەوڵی زۆری داوە و ئامادە نییە ئەو مافەی کە لە دەستوور دراوەتە هەرێم، پێی بدات

 ناوبراو پێی وایە دەوڵەتی ناوەندی بەغدا لە جیاتی چارەسەر کردنی ناوچە جێ ناکۆکەکان و پرسی هێزی پێشمەرگە، ئاستی داواکارییەکانی هەرێمی بۆ وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران هێناوەتە خوارەوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە زیادی کرد کە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە بودجە هەیە و ئامادەی سازش لەگەڵ بەغدا بە هەر شێوەیەک کە بووە و دەوڵەتی ناوەندیشلە ئەو هەلە کەڵکوەردەگرێت بۆ گوشار خستنە سەر هەرێم.

ناوبراو جەختی کرد کە دەوڵەتی هەرێم لە بەڕێوە بردنی سیاسەتی فرۆشی ڕاسەوتخۆی نەوت و ئابووری سەربەخۆ شکستی هێناوە و بە بێ وەرگرتنی بودجە لە بەغدا، ناتوانێت مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی خۆی بدات و هەر بەو بۆنەوە پێگە و پێکهاتەی سیاسی هەرێم لاواز بووەتەوە و بە بەڕێوە بردنی گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێم و هاتنی هێزەکانی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان و چوونە دەرەوەی تەواوی کوردەکان، پێکهاتەی هەرێمی زیاتر لە ڕابردوو لاواز کردووەتەوە.

News Code 35299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha