ڕێوڕەسمی زیارەتی قەرە کڵێسەی چاڵدۆران تۆماری جیهانی کرا

ڕێوڕەسمی زیارەتی قەرە کڵێسە لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی ئەرمەنیا وەکوو شانزدەیەمین میراتی مەعنەوی ئێران لە یۆنێسکۆ تۆماری جیهانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەسەن تالبیان جێگری میراتی فەرهەنگی ئێران لە پەراوێزی پانزدەیەمین کۆبوونەوەی ئۆنلاینی کەمیتەی نێودەوڵەتی میراتی فەرهەنگی یۆنێسکۆ، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی تۆماری ئەو ڕێوڕەسمە ئایینە بە کۆمەڵگای ئەرمەنییەکان، مەسێحییەکانی ئێران و جیهان، وتی: ڕێوڕەسمە نیشانەی پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەی ئایینە جیاجیاکان لە ئێران و ڕوانینی ئاشتیخوازانە لە درێژایی مێژوویە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو ڕێوڕەسمە پێوەندی هەیە بە شەهادەتی یەکێک لە 12 یاری حەزرەتی عیسا (د.خ) بە ناوی تادئۆس کە لە ساڵی 1954 تا ئێستا لەلایەن ئەرمەنییەکانی باکووری ئێرانەوە لە کڵێسەی تادئۆس(قەرە کڵێسە) لە سێ ڕۆژی بەردەوام لە مانگی گەلاوێژی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت.

قەرە کڵێسە دووهەم کڵیسەی کۆنی جیهان و یەکێک لە بەناوبانگترین کڵێسەکانی ئەرمەنییەکان دێتە ئەژمار.

News Code 35261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha