بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ناسراو بە ئەنەکەسە بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر نووسینگەی ئەو ئەنجومەنە لە بەشە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا واتا پەیەدە هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەکانمان.
ناوبراو درێژەی دا: سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی لایەنە سیاسی و پارتە کوردییەکان ئەو هێرشانەیان ئیدانە کردووە بەڵام دیسان نووسینگەی پارتی یەکێتی کوردی سووریا (ئەلوەحدە) یەکێک لە گرووپەکانی سەر بە ئەنەکەسە ئاگری تێبەردراوە. جگە لە ئەوەش، نووسینگەی پارتەکەمان لە کۆبانێ هێرشی کراوەتە سەر.
بە گویرەی ئەم هەواڵە، لە درێژەی بەیاننامەکەی ئەنەکەسە وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشانە، ڕایگەیاند: ئەوە هێرش دژی دانوستانی کوردەکان لە کوردستانی سووریایە.
بۆچوونی ئێوە