ئەو بەرپرسەی کە پارە بداتە هەرێمی کوردستان، لەکار دەری دەکەین

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی کرد هەر بەرپرسێک لە دەوڵەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کە بە پێچەوانەی یاسا بودجە بداتە هەرێم، لە کار دەردەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، مەحموود ئەدیب لەو بارەوە وتی: شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسی ڕەوتی سەدر دیداری کردووە و پێشنیاری پێشکەش کردنی داهاتی فرۆشی نەوت و باجی سنوورەکان لە بەرانبەر وەرگرتنی بەشە بودجەکەی و قەرزەکانی هێناوەتە ئاراوە.

ئەدیب زیادی کرد: هیچ کەسێک ئەو پێشنیارە قبووڵ ناکات. چونکوو نەوت نرخێکی جیهانی تایبەتی هەیە نەک نرخێک کە هەرێم بە پێی ئەوە نەوتی فرۆشتووە.

ئەنجومەنی هاوپەیمانی سائیرۆن هەروەها لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد ئەگەر هەرێمی کوردستان پێبەندی یاسای بەڕێوەبەرایەتی دارایی لە بواری پێدانی پارەی نەوتی فرۆشراو و داهاتی باجەی سنوورەکان بە بەغدا بێت، ئەوا مافی هەرێمی کوردستان پارێزراو دەبێت.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە هەر بەرپرسێک لە دەوڵەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کە بە پێچەوانەی یاسا بودجە بداتە هەرێم، لە کار دەردەکرێت.

News Code 35218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha