فەرمانی کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ هاوولاتیانی ئێرانی دراوە

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەویە کە فەرمانی کڕینی پێکوتەی کۆرۆنامان داوە و لەگەڵ بانکی ناوەندیش هەماهەنگ کراوە، وتی: ڤاکسینەکانی هاوردە دەکەین و سەرەتا دەیخەینە بەردەست کادیری دەرمانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند: لە ئەم ١٠ مانگەدا کە کۆرۆنا لە ئێران تەشەنەی کردووە هەوڵی باشمان ئەنجام داوە و لە ئەم یەک مانگەی دوایی کە ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا زیادی کردبوو، بەرپرسان لە مانگی خەزەڵوەر و سەرماوەز هەولی پێویستیان دا و بەختەوەرانە ژمارەی تووشبووان و قوربانیان کەم بووەوە.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا قەرەنتین و شوشتنی دەست و پۆشینی ماسک نییە و هەموو هەوڵەکان بۆ دەست خستنی پێکوتەی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، وتی: هەر یارمەتیەک کە توانیومانە بە کۆمپانیا زانست بنەڕەتەکانمان کردووە تا ڤاکسین بەرهەم بهێنن و بۆ کڕینی پێکوتە کە هێشتا ڕێکخراوی WHO هیچ پێکوتەیەکی بە فەرمی نەناساندووە، فەرمانی کڕین و دابین کردنی پێکوتەکانمان داوە و لەگەڵ بانکی ناوەندیش هەماهەنگی کراوە و بە پشتی خودا ڤاکسینەکە هاوردە دەکەین و پێش لە  هەموو چینێکی دەخرێتە بەردەست کادیری دەرمانییەوە.

News Code 35176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha