بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە "بەقوڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و رەسەنایەتی".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "تووڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشوە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەمو شارێکی عێراق".
زیاتر لە هەفتەیەکە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەسلێمانی و بەشێک لە شاروشارۆچکەکانی سەر بە پارێزگاکە بەڕێوەدەچێت، خۆپیشاندەران داوای پێدانی موچە لەوادەی خۆیدا و باشکردنی ژیانیان دەکەن.
دینداری زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا گرژیەکان بونەتە هۆی کوژرانی ٩ کەس، هەروەها، نزیکەی 60 کەس لە هێزە ئەمنیەکان و دەیان خۆپیشاندەر برینداربون.
بۆچوونی ئێوە