بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌رو به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو، هێزه ئه‌منییه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان كردووه به‌ده‌ستگيركردنی هاووڵاتیان، لەناحیەی قەسرێی دەڤەری باڵەكایەتی، ئاسایش 11 گه‌نجی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی به‌پاساوی به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندان ده‌ستگیركردوه.
شارپرێس نووسی: هاوكات له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا له‌ناحیەی حاجی ئاوا، هێزە ئەمنیەكان (پشتیوان عه‌زیز) پارێزەرو چالاکوانیان بەتۆمەتی بەشداریكردن لەخۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکردوه.
شه‌وی ڕابردوو هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ڕانیه ژماره‌یه‌ك گه‌نجیان ده‌ستگیردوه ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌وشاره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزە ئەمنییەکان لەسەرجەم شەقام و رێگا سەرەکییەکانى شیلادزێ هێزی سەربازیان بڵاوەپێکردوەو بازگەیان داناوەو لەلێپرسینەوە لەهاوڵاتیان دەکەن، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش ده‌ستگیركراون.
بە تۆمەتی بەشداریی لە خۆپیشاندان؛
ڕەشبگیری خەڵک لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه‌یان ده‌ستپێكردووه كه به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه.
News ID 35153
Your Comment