بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فڕانسی ٢٤، کۆمپانیای فایزر چەند کاتژمێری پێش ڕایگەیاند کە زانیارییەکان لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنای ئەو کۆمپانیا هاک کراوە. کۆمپانیای ئەڵمانی هاوکاری فایزر ناسراو بە بی و ئێن تەکیش ئەو بابەتەی پشت راست کردووەتەوە.
ڕگولاتوری دەرمانی یەکێتی ئەورووپا کە ئەرکی لێکدانەوە و پشت ڕاست کردنەوەی دەرمان و پێکوتەکانی بەکارهێنراو لە یەکێتی ئەورووپای لە ئەستۆدایە هێرشەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە، بەڵام وردەکاری زیاتری لە ئەو بوارە دەرنەخستووە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕگولاتوری ئەورووپا ئەو بەڵگەگەلە کە دزراوە، زانیاری بەنرخ وەکوو چییەتی ڤاکسینی کۆرۆنای فایزر، شێوەی کار کردنی لەسەر لەش، کارامەیی، مەترسی و پاشهاتەکانی ئەو دەرمانە هەیە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بۆچوونی ئێوە