دەستبەسەر کرانی هۆکارەکانی تیرۆری زانا ناڤۆکیەکەی ئێران

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: هۆکارەکانی تیرۆری شەهید فەخری زادە کە بەشێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێمەوە ناسراونەتەوە و تەنانەت دەستگیریش کراون و ناتوانن لە دەستی داد هەڵێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لەسەر وردەکارییەکانی شەهید فەخری زادە و هۆکارەکانی ئەو تیرۆرە شرۆڤەی دا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو بارەوە ڕایگەیاند: بەرپرسانی ئیسرائیل هەر کات کە هەستیان بە مەترسی کردووە و هەلێک بۆیان ڕەخساوە دەستیان داوەتە تیرۆری زانایانی ناڤۆکی ئێمەوە و لە سەر تیرۆری شەهید فەخری زادەش هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل دانیان بە ئەوە دانا کە ئەوان هۆکاری تیرۆرەکە بوون بەڵام نتانیاهۆ بە شێوەیەک ڕەتی کردەوە ئەویش لەبەر ترسنۆک بوونی ئەو کەسەیە.

ناوبراو درێژەی دا: من ئێستا دەتوانم بڵێم کە هۆکارەکانی ئەو تیرۆرە بۆ کۆماری ئیسلامی دەرکەوتوون و بەدڵنیاییەوە وەڵامێکی قایم وەردەگرن.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاشیگەیاند: هۆکارەکانی بەڕێوە بردنی ئەو تیرۆرە کە بەشێکیان لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی ئێمەوە ناسراونەتەوە و تەنانەت دەستگیریش کراون لە دادپەروەری ناتوانن هەڵبێن و بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی پتەو و پەشیمانکەر وەردەگرن.

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا داڕێژەران و هۆکارەکانی ئەو تیرۆرە بە تەنیا لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە یان بە هاوکاری ئەمریکا ئەنجام دراوە ڕایگەیاند : وردەکارییەکان لەو بارەوە بۆ بەشە ئەمنییەکان ڕوون بووەتەوە بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە تەواو نەبوون و تێدەکۆشین وردەکارییەکان تا تەواو بوونی شوێنگیرییەکان بڵاو نەکرێنەوە.

News Code 35123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =