بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانی له هه‌ریه‌كه له سه‌یدسادق، چه‌مچه‌ماڵ، پیره‌مه‌گرون، رانیه، قه‌ڵادزێ، ته‌كییه و شاره‌زوور له دوێنێوه تا ئێستا 7 کەس کوژراون.
خۆپیشانده‌ره‌كان بهگولـلە كوژراون و تا ئێستاش نازاندرێت به‌ده‌ستڕێژی گولـلە هێزه ئه‌منییه‌كان یان پاسه‌وانی باره‌گای حزبه‌كان كوژراون، كه خۆپیشانده‌ران هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گاكان و تا ئێستاش ده‌یان باره‌گای حزبی و حكومی سووتێندراون.
به‌شی زۆری خۆپیشانده‌ران گه‌نجانن و داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار و بژێوی ژیان ده‌كه‌ن و هاوكات داوا ده‌كات مانگانه موچه له‌كاتی خۆیدا بدرێت.
بۆچوونی ئێوە