بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەوتی چنینی دیواری سنووری ٨١ کیلۆمەتری لە سنوورە هاوبەشەکانی تورکیا و ئێران کە لە دوو ساڵ پێشەوە دەستی پێکرابوو کۆتایی هات.
سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە ئەو دیوارە سنوورییە لە تویتەر نووسی: پڕۆژەیەک کە لە چوارچێوەی سیستەمی دابینی ئاسایشی فیزیکی سنوورەکانمان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە شوێنگیری دەکرا بە کۆتایی هاتنی دیواری ٨١ کیلۆمەتری لە سنوورەکانی ئاگری – ئێران کۆتایی هاتووە.
ناوبراو هەروەها نووسی: بە چنینی ئەو دیوارە هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکانمان کەم کردووەتەوە.
Your Comment