پارتە کوردییەکان لە کەرکووک بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

یەکگرتووی ئیسلامی لە کەرکووک لە ڕێککەوتنی پارتە کوردییەکان بۆ پێکهێنانی لیستێک بە مەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاخر حەمید، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی لە کەرکووک لە ڕێککەوتنی پارتە کوردییەکان بۆ بەشداری پارتە کوردییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی خەزەڵوەر لە ئەو پارێزگایە لە یەک لیستی هاوبەش هەواڵی دا و وتی پارتە کوردییەکان هەوڵ دەدەن لە چوارچێوەی لیستی کوردەکان، زیاتر لە شەش کورسی پارێزگا بە خۆیان تەرخان بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند: پارتە کوردییەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان بۆ تاوتوێ کردنی بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوە برد و سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵباژردنی بەربژێرەکان باس و گفتوگۆیان کرد.

بەرپرسەکەی یەکگرتوو زیادی کرد: بەشداربووان لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر زەروورەتی پێشکەشکردنی لیستێکی هاوبەش لە لایەن کوردەکان لە هەڵباژردنی پێشوەخت جەختیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئەبێ هەوڵ بدەین بۆ دەست خستنی زیاتر لە شەش کورسی.

News Code 35077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha