بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی وتارێک کە لە کۆبونەوەی نائاسایی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا پێشکەشی کرد، رایگەیاند: "مایەی خۆشحاڵییە ئەم كۆبونەوەیە جەخت لە کۆده‌نگییه‌کی سه‌رانسه‌ری دەكاتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتاكە".
ناوبراو جەختیشی کردەوە: پێویسته كاری لە پێشینە ده‌سته‌به‌رکردنی ڤاکسێن و چاره‌سه‌ربێت، به‌جۆرێک بەئاسانی بگاتهدەستی هەمو وڵاتان و سەرجەم مرۆڤایەتی، زۆر گرنگیشە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی چاره‌سه‌ر و ڤاکسیندا، دادپه‌روه‌ری ڕه‌چاوبکرێت و دوور بێت له ململانێی سیاسی بازرگانی پێوه‌کردن.
بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاند: سه‌ره‌ڕای سه‌ختیی دۆخی دارایی له عێراق حکومه‌ت خۆی هه‌وڵ دەدات بۆ کڕین و دابه‌شکردنی ڤاکسێنه‌که به خۆڕایی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
Your Comment