بە پێی هەواڵی مێهر، دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان به‌به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ ده‌یانه‌وێت بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌شارى سلێمانى خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردو ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، تاوه‌كو داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت، به‌رده‌وامده‌بن له‌خۆپیشاندان‌و گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی، له‌په‌یامێكیشدا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن:"ئه‌گه‌ر موچه‌ت بۆ نادرێت، لێگه‌ڕێ با بچینه سه‌ربه‌غداو به‌غدا موچه‌مان بداتێ".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌شوێنى خۆپیشاندانه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی، له‌به‌رده‌م باخى گشتیی شارى سلێمانى ده‌ستیان به‌گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی كردوه‌و ڕێگه‌ى هاتن‌و چونیان له‌و شه‌قامه داخستوه.
ڕاشیگه‌یاند، مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، له‌خۆپیشاندان به‌رده‌وامده‌بن تائه‌وكاته‌ى حكومه‌ت وه‌ڵامى داواكاریه‌كانیان ده‌داته‌وه.
مامۆستایه‌كى ناڕازیی به‌شداری گردبونه‌وه ناڕه‌زاییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سلێمانى به‌په‌یامنێرى شارپرێسى وت:"ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى پێ‌نادرێت، با لێگه‌ڕێ بچینه سه‌ر به‌غداو به‌غدا موچه‌مان پێبدات".
مامۆستایه‌كى دیكه‌ى ناڕازیی ڕه‌خنه‌ى له‌په‌رله‌مانتاران گرت‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كه‌ن واز له‌ته‌پڵ لێدان بێنن‌و موزایه‌ده مه‌كه‌ن، وه‌رن پێشمان كه‌ون له‌م خۆپیشاندانه پێشڕه‌ویمان بكه‌ن".
بۆچوونی ئێوە