13321 تووشبووی دیکەی کۆڕۆنا لە ئێران/ مەرگی 371 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13321 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە   371 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  48  هەزار و  246 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا 962 هەزار و  70  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   668 هەزار و  151  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 34997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =