AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٠ ١١:١٥

سکرتێری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان:

پرسی فەڵەستین بە ڕەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت

پرسی فەڵەستین بە ڕەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت

سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان رایگه‌یاند: هەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاساییکردوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ھەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاساییکردوەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەڵەستین بوون و له‌ ئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت.

عەلی قەرەداغی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی وەک ئاماژەیەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک له‌ وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه: "بە داخەوە ھەندێک کەسی نزیک لەرێگەی رێککەوتنەوە پەیوەندییەکیانیان لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکار ئاسایی کردووەتەوە و دەستبەرداری گەلی فەڵەستین بوون،  "ئەو رێککەوتنانە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "راستییەکە ئەوەیە کە لەئێستادا پرسی فەڵەستین بە رەوشێکی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت و داوا لە فەڵەستینییەکان دەکەم لەم ھەلومەرجەدا، یەکگرتووبن".

News ID 34995

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha