AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٠ ٠٩:١٧

هۆشداریی شەڕڤانانی هەسەدە :

تورکیا خۆی بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا لە عەین عیسا ئامادە دەکات

تورکیا خۆی بۆ هێرش کردنە سەر کوردی سووریا لە عەین عیسا ئامادە دەکات

هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە کە گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا لەڕێگای نێودەوڵەتی M4 خەریکی سەنگەرسازی و درووستکردنی بنکەی سەربازین.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لەبەیاننامەکەی هەسەدەدا هاتووە کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا شارۆچکەی عەین عیسا و دەوروبەری کەوتوونەتە بەر بۆردوومانێکی توندی تۆپخانەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارییە سورییەکان و لەهێرشەکەشدا ماڵ و موڵکی خەڵکی مەدەنی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەئامانجگیراون.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەی هەسەدەدا هاتووە: " لەمدواییە هێزە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بە تورکیا جموجۆڵەکانیان لەدەوروبەری عەین عیسا زیادی کردووە و هێزێکی زۆریان لەناوچەکە گرد کردۆتەوە.

هەرچەندە لە شارۆچکەکە چەند خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی حکوومەتی سوریا و بنکەیەکی سەربازیی روسیای لێیە، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ناوچەکە.

هەربۆیە رۆژی چوارشەممەی رابردوو دانیشتووانی شارۆچکەکە لەبەردەم بنکە سەربازییەکەی رووسیا خۆپیشاندانیان کرد و نارەزایەتیان بەرانبەر بە بێدەنگی روسیا لە هێرشەکانی تورکیا دەربڕی.

رۆژی ٢٤ ی ئەم مانگە، لەکاتی هێرشی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا بۆسەر گوندێکی دەوروبەری عەین عیسا ١٨ چەکداریان لەبۆسەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کوژرا و بەناچاری لەناوچەکە پاشەکشەیان کرد.

News ID 34990

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha