وەڵامی ئێران بە تیرۆری شەهید"فەخری زادە" کوشندە دەبێت

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا شەهادەتی زانای ناڤۆکی و بەرگری ئێرانی سەرەخۆشی کرد و نووسی: وەڵامێکی توند و پتەومان دەبێت بۆ ئەو ئەوانەی کە دکتۆر فەخری زادەیان شەهید کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کوماڵ خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا شەهادەتی زانای ناڤۆکی و بەرگری ئێرانی سەرەخۆشی کرد و نووسی: وەڵامێکی توند و کوشندەمان دەبێت بۆ ئەوانەی کە دکتۆر فەخری زادەیان شەهید کرد.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا هێناویەتی: شەهادەتی زانای بلیمەت، جێگری وەزیری بەرگری، دکتۆر موحسێن فەخری زادە کە سەرداری گۆڕەپانی زانست و تەکنۆلۆژیا بوو بە کۆمەڵگای زانستی و زانستگایی سەرەخۆشی دەڵێین و لە خودای گەورە داوای سەبووری بۆ بنەماڵە و دۆستانی و نەتەوەی ئێران دەکەین.

بێ گومان وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران پتەو و کوشندە و پلانڕێژی کراو دەبێت لە بەرانبەر ئەو جەنایەتە.

News Code 34984

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha