بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جنین ھێنس بلاسخارت، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی:"ناکرێت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کێشەیەکی سیاسیی و دەبێت بە زوویی ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت، ئەگەریش چارەسەرێکی بنچینەیی نەدۆزرێتەوە، ئەوە دۆخەکە لەوەی ئێستا باشتر نابێ."
باسی لەوەش كرد: "هەمووان لەسەر ئەو ڕایەن کە بوونی پەیوەندییەکی باش و سەلامەت لەنێوان حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کلیلی ئاشتەوایی و سەقامگیرییە بۆ ھەموو عێراق".
پلاسخارت جهختیشی لەوەكردهوه، هەرچەندە لە پەسەندکردنی یاسای قەرزەکاندا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەرکەوت کە پەیوەندییەکە چەند سست و ئاڵۆزە، بەڵام دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و زۆر شەفاف بن لەگەڵ یەکتر لە هەموو بوارەکاندا."
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەكان پێشی وایە، هەرچەندە لە 15 ساڵی رابردوودا ھەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو بەهەدەرچوون، بەڵام ئێستاش دەكرێت بەزوویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت."
هەروەها لەبارەی دۆخی عێراقیش پلاسخارت دەڵێت، حکومەتی عێراق هەر لە سەرەتاوە کاردەکات لەسەر ڕوبەڕوبوونەوەی چەندین بەربەست و گێژەڵوکە، بۆیە دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە تا ئێستا دۆخەکە وەک خۆیەتی، بە تایبەت قەیرانەکان لە بەرەی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و دارایی و کۆمەڵایەتی و تەندروستییەشەوە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە".

نوێنەری نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق لەمیانەی پێشكەشكردنی وتاری ساڵانەی خۆی لەنەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەکات چارهسهرێكی بنچینەیی بۆ كێشهكانی نێوان هەرێم و بهغدا بدۆزرێتەوە.
News Code 34924
بۆچوونی ئێوە