بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، حسێن دێهقان ڕاوێژکاری رێبەری ئیران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس وتی: کۆماری ئیسلامی ئیران لە هیچ دۆخێکدا لەسەر توانایی بەرگری و ئامیرەکانی دەسەڵاتی نەتەوەیی خۆی لەگەڵ هیچکەس دانوستان ناکات.
سەردار دێهقان سەبارەت بە ئیسرائیل و هەبوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: ئەمریکا و ئەورووپا بەردەوام بابەتێکی نەگۆڕیان لە سیاسەتی دەرەوە هەبووە ئەویش هەبوونی ئیسرائیل لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە، بەڵام ئێمە ئیسرائیل بە هۆکاری نائەمنی ناوچەکە و دژی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە دەزانین.
ناوبراو لەسەر پرسیارێک سەبارەت بە پرسی مووشەکی ئێران وتیشی: ئەمریکا خۆی چەند ڕۆژ لەمەوپێش مووشەکی بالستیکی لە گەردوون تاقی کردەوە، هەر ڕۆژە پاپۆڕ، ژێردەریایی، مووشەکی نزیک پێو و دوورپێو و ... لە ناوچەکە دادەمەزرێنێت و بنکە چێ دەکات و ولاتانی ناوچەکە پڕچەک دەکات. ئێستا جیهان چاوەڕوانی هەیە ئێمە دابنیشین و وڵاتانی ناوچەکە دژی ئێمە چەکدار ببنەوە و ئێمە توانی ستراتیژیکی بەرگریمان نەبێت؟
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵا درێژەی دا: ئاشتی لە سێبەری هێز و دەسەڵات دێتە دی. ئێمە بەدوای ئاشتین نەک شەڕ و تا ئیستا ڕووی نەداوە کە ئێمە هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک، کەواتە توانایی بەرگری و مووشەکی ئێمە تایبەت بە خۆمانە و ئێمە زیاتر لە سەر بیری بەرگری لە خۆمانین و لە سەر دۆخێکدا لە خۆمان بەرگری دەکەین و لەسەر ئەو بابەتەش هیچ کات دانوستانمان نەکردووە و نایشکرێت.
بۆچوونی ئێوە