ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هۆشداریی بە سێ وڵاتی ئەورووپی دا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: چاوەڕوانیمان لە سێ وڵاتی ئەورووپی ئەوەیە کە کە لە جیاتی چەواشەکاری، هەول بدەن بۆ پێبەند بوونی تەواو بە بەڵینەکانیان لە ڕێککەوتنی انڤۆکی و پەسەندکراوەکانی ئەو ڕێککەوتنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی  مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هەڵوێستە نابەرپرسیارانە، ڕایگەیاند: چاوەڕوانیمان لە سێ وڵاتی ئەورووپی ئەوەیە کە لە جیاتی چەواشەکاری سیاسی ، هەول بدەن پێبەندی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پەسەند کراوەکانی بن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: چالاکییە ناڤیکییەکانی ئێران تەواو ئاشتیخوازانە و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و یاسایی و ڕەوایە.

خەتیب زادە لە درێژەدا وتیشی: بە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤیکی و سەپاندنی دووبارەی گەمارۆکان و بەردەوام بوونی بێ بەڵینەکانییەکانی ئەورووپا لە بەرژەوەندی ئێران و لابردنی گەمارۆکان بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێرانیش بە پێی بەندەکانی ٣٦ و ٢٦ ی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەنگاوی ناڤۆکیی هەڵێناوە کە ئەویش هەر بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە و بەردەوام جەختی هەبووە کە ئەگەر لایەنەکانی دیکە بگەڕێنەوە سەر ئەو ڕێککەوتنە ئێمەش دەگەڕینەوە سەر بەڵێنەکانمان.

News Code 34877

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha