بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەقسا نەخشی پوور فەرمانداری سەردەشت وتی: وەرزێرێکی ٣٠ ساڵانی سەردەشتی بەهۆی تەقینەوەی مین کە لە شەڕی سەپێندراوی ئێران و عێارق بەجێ مابوو، گیانی لەدەست دا.
ناوبراو وتی کە ئەو وەرزێرە سەردەشتییە خەڵکی گوندی پاراستانی سەر بە ناوچەی وەزێنەی ئەو شارە بووە کە لە کاتی کاری وەرزێری لە دەڤەری ئەو گوندە پێێ ناوەتە سەر مین و تەقیوەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو پارچە مینە بە هۆی بارینی توندی چەند ڕۆژی دوایی لە ناو خاکەکە هاتبووە دەرەوە.
فەرمانداری سەردەشت ڕاشیگەیاند کە لە ئەو ڕووداوەدا وەرزێرە گەنجەکە بە داخەوە هەر دوو قاچی لەدەست داو لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ورمێ بە هۆی توندی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.
بۆچوونی ئێوە