AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٧ ٠٩:٠٤

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز پاگەندەی کرد:

ترامپ لە هەوڵ دایە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران

ترامپ لە هەوڵ دایە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی بژاردەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ماوەی هەفتەکانی داهاتووی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی خۆی خستووەتە بەر باس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە دۆناڵد ترامپ پێنجشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی خۆی" هێرش بۆ سەر دامەزراوە گرینگ و ناڤۆکییەکانی" ئێرانی تاوتوێ کردووە.

نیۆیۆرک تایمز لە درێژەی ئەو ڕاپۆتەدا هێناویە کە ڕاوێژکارەکانی دۆناڵد ترامپ هەوڵیان داوە کە ترامپ لە ئەو بڕیارە پاشگەز بکەنەوە و هۆشدارییان پێی داوە کە ئەو هەوڵەی واشنتۆن دەتوانێت ببێتە هۆی زیاتر بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دوایین هەفتەکانی سەرۆک کۆماریی ترامپ.

شیاوی باسە کە ئەو کۆبوونەوە لە کۆشکی سپی یەک ڕۆژ دوای ئەوە بەڕێوە چوو کە ڕافائێل گروسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد کە ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گەییشتووەتە ١٢ ئەوەندەی ئەو ئاستە کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیێندرابوو.

News ID 34836

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha