بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حاجی زادە لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەمە جومعە عیناد سەعدوون، وەزیری بەرگری کۆماری عێراق چاوی بە سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە کەوت و پێکەوە سەردانی پیشانگای دەستکەوت و تواناییە ستراتێژییەکانی سوپای پاسدارانیان کرد.
سەردار حاجی زادە بە ئاماژە بە گرینگایەتی گەشەی هاوکاری بەرگرانە ، فێرکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونی نێوان دوو وڵات، پێدوایستی گرینگی دان بە ستراتێژییەکان و پیلانە دزێوەکانی دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامی بە تایبەتی ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا بۆ ناوچەکە و لەوانە وڵاتی عێراقی بە گرینگ وەسف کرد.
زیادیشی کرد کە ئەمریکا بە دوای دابەش کردنی عێراق و دزینی نەوت و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان گەل و بەرپرسانی ئەم وڵاتەوەیە.
جەختیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران ، دۆستی سەردەمانی دژواری گەلی عێراق بووە و هەمیشە سوورە لە سەر یەکپارچەیی و بەهێز بوونەوەی ئەم وڵاتە.
Your Comment