بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 486 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 41 هەزار و 979 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13053 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 775 هەزار و 121 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 564 هەزار و 669 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە