هەدەپە داوا لە ئەردۆغان دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە

هەدەپە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک و وێڕای ئاماژە بە قەیرانی ئابووری لە تورکیا داوای لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد کە دەست لەکار بکێشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەدەپە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری دارایی و خەزێنەداری تورکیا و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە دوای بێ بایەخ بوونی بێ وێنەی پارەی ئەو وڵاتە، داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد کە وەکوو هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابووری تورکیا دەست لەکار بکێشێتەوە.

لە بەیاننامەکەی هەدەپە هاتووە: دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری دارایی و بانکی ناوەندی تورکیا نیشانی دەدات کە قەیران تا ناو کۆشکی سەرۆکایەتیش ڕۆشتووە. بەڵام هیچکەس جگە لە ئەردۆغان بەرپرس و هۆکاری ئەو قەیرانە نییە. پێش لە ئەوەی کە دۆخەکە لە ئەمە قووڵتر ببێتەوە، ئەردۆغان و کابینەکەی دەست لە کار بکشێنەوە ئەوە تەنیا ڕێگایەکە کە دەتوانێت تورکیا ڕزگار بکات.

News Code 34760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =