بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جوتیار عادل وتەبێژى حكوومەتى هەرێم هەڵسەنگاندنى بۆ رێككەوتنى 9ى تشرینى یەكەمى نێوان هەولێر و بەغدا كە لەژێر چاودێرى نەتەوە یەكگرتووەكان واژوو كراوە و كۆتایى بە هەبوونى پەكەكە لە شنگال دەهێنێت كردووە.
جوتیار عادل به ئاژانسى ئانادۆڵی راگهیاند: هێشتا وادەى جێبەجێكردنى رێككەوتنەكە لەلایەن بەغداوە دیارینەكراوە و وتى، "رێككەوتنەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كەدەبێت پەكەكە و سەرجەم هێزە پەیوەندیدارەكانى ناوچەكە جێبهێڵن".
وتیشى: "دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى دیكەى لە شنگال ئەركى بەغدایە و هیچ پەیوەندییەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نییە".
جوتیار عادل، باسى لەوەش كرد كە لە رێككەوتنەكەدا ئاماژە بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازیى هاوبەش لە ناوچەكە نەكراوە و وتى، "ئۆپەراسیۆنەكان و ئاسایشى ناوخۆیى شنگال، لە كۆنترۆڵى بەشى شنگالى پۆلیسى فیدراڵى عێراق دەبێت".

وتەبێژى حكوومەتى هەرێم رایگهیاند: دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى دیكەى لە شنگال ئەركى بەغدایە و هیچ پەیوەندییەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نییە.
News Code 34759
بۆچوونی ئێوە