AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٧ ١٥:٣٥

فارن پالسی:

جۆ بایدن پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا دەکات

جۆ بایدن پاڵپشتی  لە کوردەکانی سووریا دەکات

فارن پالسی نووسی ئەگەر جۆبایدن ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان، سەربازەکانی ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ لەبەر کشانەوەی هێزەکانی لە کوردستانی سووریا لە ساڵی ٢٠١٩ کە بەستێنی بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان خۆش کرد، لەلایەن دیمۆکراتەکان و هەم بەرپرسانی دەوڵەتەوە کەوتە بەر ڕەخنەی توندەوە و هەندێکیان تەنانەت لە وشەی خەیانت کەڵکیان وەرگرتن، چونکوو ئەوان پێیان وابوو کە کوردەکان لە شەڕ دژی تیرۆریزم و بەتایبەتی داعش ڕۆڵی گرینگیان هەبوو.

گۆڤاری فارن پالسی لە یادداشتی ئەمڕۆی خۆی هەڵبژردنی خۆ بایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە بەرژەوەندی کورد لە سووریا وەسف کرد چونوو بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە ئەمریکییە، جۆ بایدن بە پێچەوانەی دۆناڵد ترامپ وەفاداری هاوپەیمانەکانی خۆیەتی.

ئەو گۆڤارە پێی وایە کە ئەگەر جۆبایدن ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، درێژە پاڵپشتیییەکان لە کوردی سووریا و لانیکەم، بۆ پاراستنی ئەوان ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی لە سووریا دەهێڵێتەوە.

News ID 34722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha