بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وتی: دەوڵەت وەکوو خۆی ئەرکگەلێکی لەسەر شانە، بەشە جیاجیاکانی دەوڵەت و تەندروستی و دەرمانیش وەکوو لایەنێک کە لە مەیدانی ئەم بەرەنگار بوونەوەدان ئەرکی تایبەت بەخۆیانیان لەسەر شانە. لە بەرانبەریشدا ئەرکی خەڵکە کە بە تەواوی هێزەوە بێنە مەیدان و هاوکاری بکەن ئەگەر وانەبێت لە ئەم ڕێگایەدا سەرناکەوین. گرینگترین پرسێک کە خەڵک دەتوانن هاوڕێی و هاوکاری بکەن ئەوەیە کە ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ بڕیاری گرینگمان لەسەر سنووردار کردنەوەی ٢٥ پارێزگا بە دۆخێکی تایبەتەوە، دا. سەبارەت بە ٦ شار بە دۆخی جیاوازەوە سنوورمان دیاری کردووە و لەسەر ٤٣ شاری پێشوو کە سنوورمان بۆیان دیاری کردبوو، سنوورەکان درێژ کرانەوە و بۆ ٢٥ ناوەندی پارێزگاش بڕایرگەلێکمان داوە کە لە چوارشەممە تا هەینی داهاتوو بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەڕێوە دەبرێن.
Your Comment