بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆکای هاوپەیمانی نەسر لەبەیاننامەیەکدا دژایەتی خۆی بۆ ڕێککەوتنی شەنگالی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕاگەیاندووە و ڕێککەوتنەکەی بەناڕون و هەڵخەڵەتێنەر وەسفکردووە.
حهیدهر عەبادی لەبەیاننامەیەکەیدا ئاشكرایكردووه، لەوەتێناگات بۆچی ئەو بەکەسێکی توند بەرامبەر بەکورد وەسفدەکرێت، لەکاتێکدا ئەو لەگەڵ چارەسەری دەستووری دادپەروەرانەدایە بۆئەوەی دەستەبەری پێکەوەژیانێکی ئاشتیانەو خۆشگوزەرانانە بۆ هەمولایەک بکات.
لهو بهیاننامهیهدا عهبادى وتویهتى:"دوژمنی کورد نیم، بەڵکوو من لەگەڵ گەلی کورد و خەباتە مێژووییەکەیو داواکاری مافەکانیدام، تەنها ئەرکەکانی خۆم بۆ پاراستنی یەکێتیو سەروەری خاکی عێراق بەجێهێناوە".
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر نوسیهتى:"فەرمانڕەوا دەبێت سەرڕاست بێتو لاداری بۆ لایەنێک دەرنەبڕێت، یان بەرژەوەندییەکانی خۆی نەخاتە پێش بەرژەوەندییەکانی گەلو دەوڵەتەوە، منیش هەر ئەوەمکردوەو کەسانێکیش دەیانەوێت بیشێوێننو لەمەبەستەکەی خۆی دوری بخەنەوە".
حهیدهر عهبادى ڕونیکردۆتەوە، گرفتی ئەو لەگەڵ هێزە سیاسییە سودمەندەکانە، نەوەک لەگەڵ گەلی عێراق، "من دەمەوێت گەلو دەوڵەتی عێراق لەبەرژەوەندی تەسکی حزبیو کەسیی ڕزگاربکهم".
Your Comment