AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٨ ٠٩:٠٣

ئەمیر سەرتیپ سەباحی فەرد:

ئێران سیستەمی بەرگری لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوا جێگیر کرد

ئێران سیستەمی بەرگری لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوا جێگیر کرد

فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە سەردان لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران، وتی: ئێمە ئیزنی دەستدرێژی بە ئاسمانی ئێران نادەینە هیچ وڵاتێک.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە سەردان لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران، وتی: ئێمە ئیزنی دەستدرێژی بۆ سەر ئاسمانی ئێران نادەینە هیچ وڵاتێک.

ناوبراو وتی: بنکەکانی پەدافەندی ئاسمانی لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران، وەکوو ٣٧٠٠ خاڵی ئاسمانی لە ئێران ٢٤ کاتژمێرە هەموو جووڵەکان چاوەدێری و کۆنترۆڵ دەکەن.

فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش درێژەی دا: لە کاتی دەسپێکی شەڕی قەرەباغەوە، باشترین سیستەمی پەدافەندی ئاسمانیمان لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران جێگیر کردووە و ئاسمانی ئەو ناوچەمان لەژێر چاوەدێری دایە.

News ID 34611

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha