بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسماعیل، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا(ئەنەکەسە) و بەرپرسی دامەزراوەی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ و پرسە سەربازییەکان لە دانوستانەکانی کوردی سووریا وتی: سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ڕێکخراوێکی سەربازییە کە هێزی جیاوازی تێدا هەیە و هەموویانیش هەر بە ناوی خۆیانەوە هانە ڕیزی ئەو هێزانەوە.
ناوبراو درێژەی دا: لە ئەگەری ڕێککەوتن، هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژیش بە پاراستنی ناوی خۆیانەوە دەچنە ڕیزی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا و لە ناوچە کوردییەکان بەرپرسایەتیان پێ دەدرێت.
محەمەد ئیسماعیل ڕاشیگەیاند: بە بۆنەی هەستیار بوونی پرسە سەربازییەکان، جۆر و شێوەی بەرپرسیارێتیەکان لەلایەن کومیتەی باڵای سەربازییەوە دیاری دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە