بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٣٠٠ کەس لە بنەماڵەی بەرپرسانی باڵای سەربازانی ئەمریکا لە نامەیەکی سەرئاوەڵا کە لە واشنتۆن تایمز بڵاو بووەتەوە، پاڵپشتی خۆیانیان لە جۆبایدن بەربژێری دیمۆکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
ئەو کەسانە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکایان بە خەیانەت بە کوردەکانی سووریا و پشت بەردانیان لە بەرانبەر هێرشی تورکیا تۆمەتبار کردووە.
ئەوان لە نامەکەیاندا وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لە بەربژێری دیمۆکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرانبەر دۆناڵد ترامپ، سیاسەتی دەرەوەی ترامپیان بەهۆی تەنیا هێشتنەوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لەوانە کوردەکانی سووریا، خستووەتە بەر ڕەخنەی توندەوە.
ئەو کەسانە ئاماژەیان بە ئەوە داوە کە کوردەکانی سووریا ساڵەهایە شان بە شانی ئەمریکا شەڕ دەکەن بەڵام دۆناڵد ترامپ پشتی ئەوانی لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بەردا.
Your Comment