چۆن پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا وەستا

پەرلەمانتارێکی پێشووی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا هۆکاری تێکدانی ڕەوتی دانوستانی کورد-تورک لە تورکیای ڕۆڵی زلهێزەکان لە ڕەوتی ئاشتی تورکیا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵتان تان، پەرلەمانتاری پێشووی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی دانوستای ئاشتی تورکی-کورد، وتی: ڕەتوی ئاشتی و ئەو هەوڵە دیمۆکراتیکە کە لەو بارەوە ئەنجام درابوو دوای ماوەیەکەوە بێ ئەنجام مایەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر لە دەسەڵاتی سیاسی تورکیا بپرسین پێیان وایە کە پەکەکە ئەو ڕەوتەی تێکداوە؛ پەکەکەش پێی وایە کە ئەوە دەسەڵاتی تورکیا بوو کە ڕەوتی دانوستانەکەی تێکداوە بەڵام بەداخەوە هەندێک تاک یان لایەن بە هاوکاری لایەنی سێهەم ئەو ڕەوتەیان تێکدا.

ئاڵتان تان وتیشی: دەستی دەرەکی لە ڕەوتی دانوستانی ئاشتی دەستێوەردانی کرد. زلهێزەکان نایانەوێت پرسی تورک – کورد یان پرسەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە بێ دەستێوەردانی ئەوان چارەسەر ببێت. تەنانەت لە ناوخۆیش جەماعەتی گولەن بەهۆی نبوون لە ناو ئەو ڕەوتە، لە گۆڕانکارییەکان خۆش نەبوو. کەواتە ئەو ڕەوتە بە هاوکاری و لایەنگەلێکی دیکە تێکدرا.

News Code 34519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =