بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سینەم محەمەد، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ئەمریکایە کە لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری سیڵت ڕایگەیاند کە ئامانج لە نوێنەرایەتی ئەو ئیدارە لە ئەمریکا پێکهێنانی لۆبی بۆ کوردەکانی سووریا بۆ بەرەوپێش بردنی کاروباری کوردەکانە.
بەم حاڵەوە سینەم محەمەد لە درێژەدا وتیشی کە کوردەکان ناتوانن زۆر لە سەر هەبوونی ئەمریکا و رووسیا لە سووریا حەسێب بکەن.
ناوبراو وتی: ڕووسیا، ئەمریکا و تەنانەت فەڕەنسا و بریتانیا لە ئەو ناوچەیەدان. ئێمە دەمانەوێت پێوەندی خۆمان لەگەڵ وڵاتانی ناو سووریا و دەوڵەتی سووریاش بپارێزین. ئێمە دەزانین کە هەر هەمووی ئەو وڵاتانە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان لەوێن. ئێمە ئەوە دەزانین. ڕووسیا لەبەر بەرژەوەندی خۆی لە سووریایە نەک خەڵک. ئێمە بەس لە نێو ئەو بەرژەوەندیانەداین.
Your Comment