بریتانیا هۆکاری سەرەکی کێشەی نێوان عەرەب و کوردەکان لە عێراقە

نوام چامسکی بیرمەندی ئەمریکی پێی وایە کە بریتانیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، هۆکاری سنووردانان لە ڕۆژهەلاتی ناڤین لەوانە عێراق و دروست کردنی کێشەی نێوان کوردەکان و عەرەبەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوام چامسکی، زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی لە گفتوگۆ لەگەڵ حەوتەنامەی ئەرمنیا ویکلی هۆکاری کێشەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دەستێوەردانی دوو وڵاتی فەڕەنسا و بریتانیا ڕاگەیاند کە بە وتەی ئەو، هێزەکانی ئیمپریالیستین.

چامسکی ئاماژەی کردە سەر دژایەتییەکانی نێوان عەرەبەکان و کوردەکان لە عێراق و وتی سەرچاوەی ئەو کێشەگەلە سنووری دەسکرد و ساختە لە عێراق لەلایەن دەوڵەتی بریتانیایە.

ناوبراو پێی وایە کە بریتانیا بەبۆنەی دەستخستنی سەرچاوەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، کورد و عەرەبی لە پاڵ یەک دانا تا دەست یتورکیا لە سەرچاوە نەوتییەکانی عێراق کورت بکاتەوە و خۆی بە سەریاندا کۆنترۆڵی هەبێت.

چامسکی هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش ئاوەها ڕوانگەیەک بە ئامانجی پەرەپێدانی دزەی خۆی لە ناوچەکە شوێن دەگرێت.

News Code 34398

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =