بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەعید مەموزینی، ئەندامی پارتی دیمۆکرات (پارتی) لە لێدوانێکدا هەوڵی دوور کەوتنەوەی پێنج کیلۆمەتری تیپی ٣٠ ی حەشدی شەعبی لە بنکەکانی پێشمەرگە لە دەشتی نەینەوای هەوڵێکی باش و ئەرێنی وەسف کرد.
ناوبراو زیادی کرد: هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن تا هەرێمی کوردستان بهێننە نێو شەڕەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە کە هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر نموونەیەک لە ئەو هەوڵانەیە.
ناوبراو وتیشی: هەندێک لایەن لە ئاسایش، سەقامگیری و سیاسەتە بەقازانج و باشەکانی حکومەتی هەرێم لە پێوەندی لەگەڵ هەمووان ناخۆشن. نموونەی ئەو هەوڵە بەقازانجانە دەتوانین ئاماژە بکەینە دوور کەوتنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە دەشتی نەینەوا و ڕێگری لە ئەگەری هەر جۆرە پێکدادانێک.
بۆچوونی ئێوە