دیوانی شاعێری ناسراوی  کورمانج لە ئێران بڵاو کرایەوە

ئیبن جورمغانی شاعری کوردی کورمانجە کە کۆمەڵە شیعرێکی بە سێ زمانی کورمانجی، فارسی و تورکی لێ بەجێ ماوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبن غەریب ئێستا کۆنترین شاعێری خۆراسانی باکوورە کە تا ئێستا نەناسراوە و لە هیچ یەکە لە کتێبەکان ناوی نەهاتووە و جەعفەرقولی زانگلی وەکوو کۆنترین شاعێری کوردی خۆراسان ناسرابوو.

تا ئێستا لە کۆمەڵە شیعرەکانی ئیبن غەریب دوو بەرگی بە خەتی خۆی ناسراوەتەوە کە یەکێکی ناتەواوە و بەس ١٤ پەڕەیە، بەڵام بەرگی دووهەم تەواوترە و ١٨٩ پەڕەیە.

بەرگی یەکەم بریتیە لە شێعری کورمانجی شەوق نامە، بەرگی دووهەم شێعری فارسیە و بەرگی سێهەمیش هەر شێعری کورمانجیە.

ئامانج لە پێداچوونەوە و زیندوو کردنەوەی شیعرەکانی ئیبن غەریب ئەوە بوو کە بەردەنگەکانی بەس کورمانج نەبێت و بەم پێیە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسیش.

شیاوی باسە کە بە هاوکاری بەڕێز بەرات قەوی ئەندام سەرجەم شێعرە کورمانجییەکانی ئیبن غەریب بە شێوەی لاتینی نووسراوەتەوە و بەزوویی لەچاپ دەدرێت.

News Code 34340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =