ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران 27 هەزار کەسی تێپەڕاند

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێرانی 235 کەس لە یەک ڕۆژ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  235 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 27 هەزار و   192 کەس.

ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  3902 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا  475 هەزار و 674  کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   392 هەزار و   293 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 34318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha