بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاند: ئارەزووی ئەردۆغان بۆ زیندوو کردنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی، پرسێکی نوێ و سەیر و سەمەرە نییە.
زیادیشی کرد: ئەوەی کە لە پارێزگا سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە باشترین بەڵگە بۆ هەوڵی تورکیا بۆ گەیشتن بە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوایە.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشی: بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا لە سنوورەکان، لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان نییە. بەڵکوو دەوڵەتی فیدراڵ لە ئەو بوارە بەرپرسیارە.
ڕێزان شێخ دلێر ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کردووە هێزەکانی سوپای عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا کە لە بەشێکی بەربڵاو لە خاکی عێراقدان، بنێرێت.
Your Comment