٣٦ تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە قەرەباغ کوژراوە

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد کە ٣٦ تیرۆریستی سەر بە سووریا لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی قەرەباغ کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد کە ٣٦ تیرۆریستی سەر بە سووریا لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە پێکدادانەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ کوژراوە.

بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ئەو هێزانەی کە لەلایەن تورکیاوە چوونەتە قەرەباغ و لە ڕیزی هێزەکانی ئازەربایجان لەگەڵ ئەرمینیا شەڕ دەکەین لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو ٣٦ کوژراویان داوە و دەیان چەکداری تریان بریندار بووەن.

بەم شێوەیە ژمارەی گشتی کوژراوەکانی ئەو گرووپانە لە ناوچەی قەرەباغ گەیشتووەتە ٦٤ کەس. تا ئێستا ١٢٠٠ تیرۆریست نێردراونەتە ئازەربایجان کە زۆربەیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا لە کوردستانی سووریاوە نێردراونەتە بەرەکانی قەرەباغ.

News Code 34305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =